چەند بەشێکی نوێی پزیشکی لە زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی دەکرێتەوە

لڤین:

زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی وەک یەکێک لەناوەندە ئەکادیمیە گەورەکانی کوردستان و عێراق، ( ٦ )بەشی پزیشکی نوێ، دەکاتەوە و بەو هەنگاوەش دەبێتە فرانجازی دوو زانکۆی جیهانی کەئەوانیش ( زانكۆكانی UTM و UiTM ) مالیزیایە.
ئاستی خوێندن لەم زانكۆیە زۆر بەرزە و تەواوی پڕۆگرامەكانی بە زمانی ئینگلیزیە. بەهێزترین یڕۆگرامی توانستی زمانی ئینگلیزیش بۆ ئەو خوێندکارانە ئامادەکراوە کە ئاستی زمانیان بەرزنییە.
لە ئێستادا زانكۆی قەیوانی نێودەوڵەتی بە ( پێنج كولێج و یازدە ) بەشی گرنگ پێشوازی لە دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەی دەكات بۆ وەرگرتنی فۆڕمی خوێندن لە زانكۆ، ئاسانکاری زۆریش بۆ خوێندکارا کراوە لە داشکاندنی کرێی خوێندن بەرێژەی نزیکەی لە ( ٪٥٠ ) تا دەرفەتی خوێندنیان لەزانکۆ بۆ برەخسێنرێت.
بەشەكانی زانكۆی قەیوانی نێودەوڵەتی بریتین لە:
– بەشی پزیشكی ددان
– بەشی دەرمانسازی
– بەشی ئەندازیاری بایۆمێدیكاڵ
– بەشی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی
– بەشی تەكنەلۆجیای پزیشكی تاقیگەیی (شیكاری نەخۆشیەكان)
– بەشی پشكنینی چاو
– بەشی وێنەی پزیشكی (اشعة)
– بەشی تەكنەلۆجیای زانیاری (IT)
– بەشی تۆڕی كۆمپیوتەر و سكوریتی
– بەشی گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییەكان
– بەشی كارگێڕی (تەكنەلۆجیا)

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button