مونا قەهوەچی لە بارەی کەمکردنەوەی کورسی کۆتاکان هاتە دەنگ

لڤین:

مونا قەهوەچی وەڵامی پڕۆژەی نەوەی نوێ دەداتەوە کە داوای کردبوو یاسای هەڵبژاردنی هەریمی کوردستان گۆڕانکاری تیادا کرێت و کورسی کۆتاکان کەم بکرێتەوە و رێکبخرێتەوە.

ئەو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: چەند پڕۆژەیەک لە ئارادایە بۆ لەناوبردنی پێکەوەژیان، ئەویش بە کەمکردنەوەی کورسی کۆتاکان، ئێمە پڕۆژەمان دەبێت بۆ زیادکردنی کورسی کۆتاکان.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان کە خۆی بە کۆتای تورکمان بووەتە پەرلەمانتار داواشیکرد: ئێمە پڕۆژە ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق کورسی کۆتای تورکمان لە هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت و داوای پشتیوانی فراکسیۆنەکان دەکەین.

ئەو قسانەش دوای ئەوە دێت کە نەوی نوێ بەفەرمی پڕۆژەیەکی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا داوا دەکات ژمارەی وکرسیەکانی کۆتاکان لە ١١ کورسیەوە بکرێتە ٧ کورسی و تۆماری دەنگدانی تایبەت بۆ کەمینە نەتەوەیی و ئاینیەکان جیا بکرێتەوە.

پێشتریش چەندجارێک فراکسیۆنی کۆمەڵ و گۆڕانیش رەخنەیان لە کورسی کۆتاکان گرتبوو کە پارتی بۆ بەرژەوەندی خۆی یەکلای کردووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button