ئەمریکا: عێراق داوای لێکردوین هێزەکانمان نە کێشینەوە

لڤین:
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پێنتاگۆن، درەنگانی شەوی رابردوو ئاشکرایکرد کە بەغداد داوای لە وڵاتەکەی کردووە هێزەکانیان لە عێراق بهێڵنەوە و پاشەکشە نەکەن.
دانا ستراول، یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کەناڵی (الجزیزە) راگەیاند: حکومەتی عێراقی داوای مانەوەی سوپای وڵاتەکەی دەکات لە عێراقدا، تا کاتێکی نادیار و مەبەست لەم داواکاریەش بۆ زیاتر سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و سنوردارکردنی هێرشی گروپە چەکدارەکانی عێراقە.
لەبارەی داواکاریەکەی عێراق روونکردنەوەی نەدا بەڵام ئاماژەی بەوەکرد کە ” داواكارى چونهدهرهوهى ئەمریکا لە عێراق داوای ئهو لایهن و كهتیبانهى حهشدى شهعبیه كه نزیكن لهكۆمارى ئیسلامى ئێران”.
سەرەڕای ئەوەی حکومەتی عێراق و ئەمریکا لە 22ی تەمموزی ئەمساڵ، لەسەر ئەوە رێککەوتن کە سوپای ئەمریکا تا کۆتای ئەمساڵ بە تەواوەتی لە عێراق بکشێنێتەوە، بەڵام بەهۆی ناسەقامگیری شەقامی عێراق بە تایبەتی دوای هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەم، پێدەچێت حکومەتی عێراق لەو بەڵێنەی لەگەڵ ئەمریکا داویەتی پاشگەزبووبێتەوە.