نەتەوە یەکگرتووەکان داوای راگرتنی بەکار هێنانی هێز لە دژی کۆچبەران دەکات

لڤین:

نەتەوە یەکگرتووەکان داوادەکات هێز دژ بەو کۆچبەرانە بەکارنەهێندرێت کە لەسەر سنوری بێلاڕووس و پۆڵەندا لە هەوڵی پەڕینەوەدان بۆ ئەوروپا.

فەرحان حەق، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، ڕایگەیاند، نیگەرانن لە رەوشی کۆچبەرانی سەر سنوری بێلاڕووس و پۆڵەندا و ئەو مامەڵەیەی لەگەڵیاندا دەکرێت.

ئەو بەپێویستی زانی بەشێوەیەکی شەرەفمەندانە هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت کە لەسەر سنورن، دەشڵێت پێویستە زانی کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ چاویان بە کۆچبەرەکان بکەوێت.

وتیشی ”ناخوازین ئەو کەسانە وەک ئامڕاز یان داردەستی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتان بەکاربهێندرێن. بەو شێوەیەی پێویستە رێزیان ناگیرێت”.

سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆچبەران بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی قەتیسکراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پۆڵەنداوە، فەرحان حەق ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا نەتوانراوە ئەو دەستوەردانە پشتڕاست بکرێتەوە، بەڵام ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە هەڵەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button