ئەو کافتریایەی لە هەولێر سرودی بەعسی لێدابوو داخرا

لڤین:
دواى بڵاوبونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لەنێو کافتریاى (پەرمى جیانۆ) لە شارى هەولێر سرودى ڕژێمى بەعس پەخش کراوە، پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا خاوەنکەى دەستگیربکرێت و کافتریاکەش دابخرێت.
نوسینگەى پارێزگارى هەولێر لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە “کافتریایى (پەرمى جیانۆ) لە شارى هەولێر بەئاشکرا سرودى ڕژێمى بەعسی پەخشکردووە، بۆیە پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا خاوەنکەى دەستگیربکرێت و کافتریاکەش داخراوە”.
دەسڵێت: ئەوانەى ئەمجۆرە کارانە دەکەن، بەمەبەست و دوور لە هەموو بەهایەکى نیشتیمانى و نەتەوەیی و پیرۆزى خوێنى شەهیدان و تێکۆشانى گەلەکەمان کار دەکەن، کە تەنها مەبەستیان ناڕەحەتکردنى هاوڵاتییانە.