وەزارەتی دارایی ھەرێم داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیای نالیا بردەوە

لڤین:
وەزارەتی دارایی ھەرێم داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیای نالیا بردەوە، وەزارەتی دارایی ھەرێم رایگەیاندووە، بە پێی بڕیارێکی سەرۆکایەتی دادگایی پێداچوونەوەی ھەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دارایی و ئابوەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد،” داوایەکی یاسایی بە بەھای (٧٥ ملیار) دینار لە کۆمپانیای (نالیا) بردوەتەوە کە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ خاوەندارێتی دەکات، ئەم کۆمپانیایە قەرزی لە حکومەت وەرگرتووەو قەرزەکانی نەداوەتەوە، حکومەت لە بری قەرزەکەی موڵکە بارمتەکراوەکانی کۆمپانیاکە دەفرۆشێت”.
وەزارەتی دارایی ئاشکرایشی کردوە،” به‌پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی دادگایی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم، ژماره‌٩٠/ ده‌سته‌ی شارستانی تێهه‌ڵچوونه‌وه/٢٠٢١/راستكردنه‌وه له ٢٥//١٠/٢٠٢١، داوایه‌كی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دژی كۆمپانیای نالیا یه‌كلاكرده‌وه”.
وەزارەت دەڵێ” به‌مه به‌رێوبه‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانیاكه پێویسته نزیكه‌ی ٧٥ملیار دینار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری وه‌كو قه‌رز و سودی بانكی كه‌ڵه‌كه‌بوو”.
“چه‌ند ساڵێك له‌ومه‌وبه‌ر كۆمپانیایی ناوبراو داوایه‌كی دژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به‌رزكرده‌وه كه تێیدا داوای و لابردنی و كه‌مكردنه‌وه‌ی سوده‌كانی ده‌كرد”.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە” له پاش دۆڕاندنی ئه‌م داوایه، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌ی كه لای حكومه‌ت بارمته‌یه تاوه‌كو پاكتاوی ئه‌و قه‌رزو سودانه بكات كه لای كۆمپانیاكه‌یه”.