لەئەنجامی پێشبڕکێی دوو ئۆتۆمبێل شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

لڤین:

لەئەنجامی پێشبڕكێی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی 150 مەتری هەولێر، هەردوو ئۆتۆمبێلەكە وەرگەڕان و لەئاكامی گڕگرتنی یەكێكیان، شۆفێری یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە:” كاتژمێر 1:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 150مەتری هەولێر، دووئوتومبێلی تایبەت لەجۆرەكانی پاسات و نیسان پێشبڕكێ دەكەن لەنێوان خۆیان، كاتێك دەگەنە كۆتایی بەشی یەكەمی تەواوكراوی شەقامەكە، چەند تاسەیەكی پلاستیكی دێتە پێشیان كەبۆئەوە دانراون وەكو ئاگاداریەك بێت بۆتەواو بوونی شەقامەكە وەگەیشتن بەكۆتایی وەتاسەكان دەبڕن بەخێرایی، بەڵام ئوتومبێلەكان هەر ناوەستن وەبەردەوام دەبن لەڕۆیشتن، تاكو دەگەنە كۆمەڵێك پارچەی كۆنكریتی كەلەكۆتایی شەقامەكە دانراون بۆئەوەی شوفێران لەشەقام دەرنەچن وەخۆیان بەوانیش دادەكێشن.”

ئاماژەی بەوەشكردووە:” لەدەرەنجامی ڕووداوەكە شوفێری نیسانەكە هەر لەناو ئوتومبێلەكەی سوتاو گیانی لەدەستدا كەنزیكەی 100مەتر لەشەقام دووركەوتبوەوە، وەشوفێری پاساتیش زۆر بەسەختی بریندار بو كەئوتومبێلەكەی ئەویش لەشەقام دەرچووبوو وەزیانێكی زۆریش بەر ئوتومبێلەكان كەوت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button