عوسمان ئۆجەلان، برای رێبەری پەکەکە کۆچیدواییکرد

لڤین:
بەرەبەیانی ئەمرۆ عوسمان ئۆجەلان بە ھۆی توشبوونی بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی ھەولێر گیانی لەدەستدا.
کاتژمێر 04:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە عوسمان ئۆجەلان برای رێبەری زیندانی کراوی پەکەکە عەبدوڵ ئۆجەلان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێرگیانت لەدەستدا.
بڕیارە تەرمەکەی ھەرلە ھەرێمی کوردستان بەخاک بسپێردرێت وھەر لێرەش لەلایەن دۆست و ھاوفکرەکانیەوە پرسەی بۆ دابنرێت.
عوسمان ئۆجالان ساڵی 1958 لە گوندی ئامارای سەربە شارۆچکەی خەلفەتی لە پارێزگای رووحای باکووری کوردستان لەدایکبووە.
یەکێک بوو لە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە و دوای جیابوونەوەی لە و حزبە لە ساڵی 2004 ـەوە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێبووە و بە کەسایەتیەکی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەژمار دەکرا.