بافڵ تاڵەبانی: ئەبینە پارێزەری ڕاستەقینەی سلێمانی

لڤین:

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەبینە پارێزەری ڕاستەقینەی سلێمانی، شارە حەیاتەکەی مام و پاراستنی گیان و ئاسایشی تاک بەتاکی ئەرکی سەرشانمان ئەبێت.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی، ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) لە پەیامێكدا بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانییەوە رایگەیاند،” بەڵێن ئەدەم كە سلێمانی بكەینەوە بەو شارەی نەك تەنها بۆ خەڵكەكەی، بەڵكو بۆ هەمو تاكێكی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت، و بە ھەمو ھێزێکمەوە تێبکۆشم بۆ کۆتاییھێنان بە پەراوێزخراوی و کەموکوڕییەکانی ئەم شارە”.

دەقی پەیامەکە:
بەڵێن ئەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەو شارەی کە نەک تەنھا بۆ خەڵکەکەی بەڵکو بۆ ھەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت، شارێک بێت بە باڵای ناسناوەکەی، کە (پایتەختی ڕۆشنبیریی، ھەڵمەت و قوربانییە) خزمەت بکرێت. بە ھەموو ھێزێکمەوە تێبکۆشم بۆ کۆتاییھێنان بە پەراوێزخراوی و کەموکوڕییەکانی ئەم شارە و گۆڕانکاریی ڕیشەی لە کەرتی خزمەتگوزاری و سەرجەم لایەنەکانی دیکە بکەمە پێشینەی کارەکانم.
بەڵێن بێت: ئەبینە پارێزەری ڕاستەقینەی سلێمانی، شارە حەیاتەکەی مام و پاراستنی گیان و ئاسایشی تاک بەتاکی ئەرکی سەرشانمان ئەبێت.
یادی ٢٣٧ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە هەموولایەک پیرۆزبێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button