قوباد تاڵە‌بانی: لە‌ ھیچ كە‌سێك قبوڵ ناكرێت لە‌ ھە‌ر پلە‌ و پۆستێكدا بێت زیادەڕەوی ئە‌نجامبدات

لڤین:

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی كرد لە‌ سلێمانی تایبە‌ت بوو بە‌ چارە‌سە‌ركردنی زیادەڕەویی لە‌سە‌ر موڵك و ماڵی گشتی و داوای ‌لە‌لیژنە‌ی راسپێردراو كرد ھە‌موو توانای خۆیان بە‌كاربھێنن بۆ رێگری كردن لە‌ زیادەڕەوی نوێ.

لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا كە‌ لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی پێكھێنراو بۆ دیاریكردن و چارە‌سە‌ر كردنی زیادەڕەوییە‌كانی سنوری سلێمانی بەڕێوەچوو.

ئە‌مڕۆ یە‌ك شە‌ممە‌ ١٤/١١، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ستایشی ھە‌نگاوە‌كانی لیژنە‌كە‌ی كرد و جە‌ختیكردە‌وە‌ كە‌ دە‌سە‌ڵاتی تە‌واویان ھە‌یە‌ بۆ رێگری كردن و چارە‌سە‌ركردنی پرسی زیادەڕەوی لە‌ سنوری سلێمانی.

ڕایشیگەیاندوە، لە‌ھیچ كە‌سێك قبوڵ ناكرێت لە‌ھە‌ر پلە‌ و پۆستێكدا بێت كە‌ زیادەڕۆیی ‌ئە‌نجامبدات یا رێگر بێت لە‌ راگرتنی زیادەڕۆیی لە‌سە‌ر موڵك و ماڵی گشتی.

داوای لە‌و لیژنە‌یەش كرد كە‌ لە‌ مانگی نیسانی ئە‌مساڵ پێكھێنراوە، لە‌ماوە‌یە‌كی دیاریكراودا ئە‌م دۆسییە‌یە‌ بە‌تە‌واوە‌تی چارە‌سە‌ر بكە‌ن و ماف بدرێت تە‌نھا بە‌خاوە‌ن ماف.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button