مەلابەختیار: لە ناو یەکێتی ژەهرخواردکراوم

لڤین:

مەلا بەختیار, ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەربارەی ژەهرخواردنکردنی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت ژه‌هرخواردكردنی له‌ به‌رزترین ئاستی پزیشكیدا سه‌لمێندراوه‌ و  “له‌ مه‌ركی له‌ سه‌دا سه‌د گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌”.

مەلا بەختیار،ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: لە ناو یەکێتیەوە ژەهر خوارد کراوم، چەند مانگێک بە دیاریکراوی سێ مانگ پێش 8ی تەمووز ژەهراوی کراوم و زانیاریم بۆ هات کە لە دەزگای زانیاریەوە من ژەهر خوارد کراوم.

ئەو وتیشی: لە ئەنجومەنی باڵا ئەو پەڕی هەوڵ دەدەین بە بەرنامە پشتیوانی چاکسازی بکەین بڕیارەکەی بافڵ تاڵەبانی ئەوەی کراوە تەنها پاکسازیە و چاکسازی ماویەتی، چونکە بەم شێوەی ئێستا گفتوگۆمان زۆر دەبێت.

ئەو ئامادە نەبوو لەسەر خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراق هیچ زانیاریەک بدات، باسی لەوەشکرد کە ئەو لە تورکیاوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و ماوەی دوو رۆژ لە تورکیا ماوەتەوە بەڵآم هیچ کەسێکیان نەبینیوە.

 

دەقی رونکردنەوەکە: 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button