قوباد تاڵەبانی: سلێمانی بێخاوەن نیە

لڤین:
جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان، لەمەودوا ئەوانەی بەرپرسیارێتییان پێ دەدرێت دەبێت خۆیان بە خزمەتکاری خەڵکی ئەم شارە بزانن، سلێمانی بێخاوەن نییە، شاری شاران بووە و هەر واش دەمێنێت.
قوباد تاڵهبانى جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەوی ئەمڕۆ ( شەممە، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) پەیامێکی بهبۆنهى دامهزراندنى شارى سلێمانى، بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە،” ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سلێمانی و دەسەڵات ئاشت ببنەوە، ئاشتبوونەوەش بە خزمەتکردنی شارەکە و بەڕێزگرتنی تاک بە تاکی هاوڵاتیان و دانیشتوانەکەی دەبێت”.
لەبەشێکی تری پەیامەکەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هاتوە،” چیتر پۆست و بەرپرسیارێتی ئیمتیاز نییە، بەڵکو بۆ خزمەتکردنە، لەمەودوا ئەوانەی بەرپرسیارێتییان پێ دەدرێت دەبێت خۆیان بە خزمەتکاری خەڵکی ئەم شارە بزانن، سلێمانی بێخاوەن نییە، شاری شاران بووە و هەر واش دەمێنێت”.
لەبەشێکی پەیامەکدا قوباد تاڵەبانی بەڵێنێک دەدات و ڕایگەیاندوە،” بەڵێن دەدەین جوانترین نمونەی خزمەتگوزاری بەم شارە خۆشەویستە پێشکەش بکەین و ناو و ناوبانگ و پێگەی ئەم شارە وەک پێشەنگی کاری هونەری و رۆشنبیری بەرز راگرین”.