باوکێک و دوو منداڵی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە لەکەمپێکدا سوتان و گیانیان لەدەستدا

لڤین:

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە لە کامپێکی ئاوارە ئێزیدییەکان، باوکێک لە کاتی ڕزگارکردنی دوومنداڵیدا خۆی و دوو منداڵەکەی سوتان و گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەی ئاوارەش برینداربوون.

ئەمڕۆ لە کامپی ئاوارەکانی بێرسڤی٢ لە سنوری شارۆچکەی زاخۆ کە تایبەتە بە ئاوارە ئێزدییەکانی شەنگال، ئاگر کەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و لە ئەنجامدا هەشت ئاوارەی ئێزدی سووتان و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە باوکێکی تەمەن ٣١ ساڵە لەگەڵ دوو منداڵی کوڕو کچی تەمەن (١٠ و ١١) ساڵ، باوکەکە لەکاتی هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی دوو منداڵەکەی، سوتاوە و گیانی لەدەستداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button