ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: کۆچ دەرئەنجامی شکستی حوکمڕانی ٣٠ ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵیە

لڤین:
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، کۆچی هاونیشتمانیانی ئەوسای ئیجە وئێستای بیلاڕوس رووداوگەلێکی سروشتی نین، بمانەوێ لەبەرپرسیاریەتی ڕاکەین ، بەڵکو سەرئەنجامی ستەمی کۆمەڵایەتی وشکستی حوکمڕانیە.
سەڵاحەدین محەمەد بەهادین رایگەیاند: کۆچی هاونیشتمانیانی ئەوسای ئیجە وئێستای بیلاڕوس رووداوگەلێکی سروشتی نین، بمانەوێ لەبەرپرسیاریەتی ڕاکەین ، بەڵکو سەرئەنجامی ستەمی کۆمەڵایەتی وشکستی حوکمڕانی ٣٠ ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵیە.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو راشیگەیاندووە: ئەمە نیشانەی بێزاری ویەئسە لەهەموو شتی ئەم نیشتمانە. بۆیە ئەبێ بۆ چارە بگەڕێین نەک پاساو تاشین! .