ئەم ھەفتەیە عێراق فرۆکەیەک بۆ کۆچبەرانی سەرسنوری بیلاوسیا رەوانە دەکات تا بیان گێڕێتەوە

لڤین:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، كه لەسەر سنوری بیل روسیا و پۆلەندا ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات ده‌كه‌ن.
ئەحمەد سەحاف رایگەیاند “ئه‌سته‌مه ژماره‌ی ئه‌و عێراقییانه بزانرێت، كه ئێستا له‌سه‌ر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریانخواردووه، به‌ڵام هه‌ندێك ئاماری نافه‌رمی ئاماژه به بوونی 500 كه‌س ته‌نیا له‌سه‌ر سنوور ده‌كه‌ن”.
وتیشی “ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌شتێكی ئاسمانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و عێراقییانه ته‌رخان ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس گیرساونه‌ته‌وه”.