ئه‌دهه‌م بارزانی هۆشداری توند ده‌داته‌ ده‌سه‌ڵاتداران

لڤین:

ئه‌دهه‌م بارزانی، دەبێت پلانی ڕاست و سازوکارێکی دادپەروەرانەی وەها ڕەچاو بکرێ کە ئەم جیاوازیە لە نێوان پلەدار و بەرپرس و دەولەتمەند و بێ درامەت و ھەژار و بێدەستەلاتەکان دا نەمێنێ و ڕێز لە کەسایەتی ھەر تاکێکی ئەم وڵاتە بە بێ جیاوازی بیرو ڕا بگیرێت.

بە ناوی خوای گەورەو مھرەبان

ئازیزان

ئەو دیمەنە تراژدی و خەمبارانەی لە ڕۆژانی دواییدا، دەربارەی ئاوارەیی و کۆچبەربوونی هاوڵاتیانمان بە ھزاران، لە ناو دارستانە سارد و قوڕاویەکان و بێ بەزەیی و بێباکیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بێ پەنا مانەوەیان، لە سەر سنورەکانی یەکتی ئەوروپا، لە راگەیاندنەکان بڵاو کرانەوە، لە ناخەوە نیگەران و خەمباریان کردم.

بەهەموو بڕوامەوە لەگەڵ ئەوەدام کە دەبێ لاوانی کوردستان، کەشێکی ئابوری و ژیانێکی شایستە و سەربەرزانەی وایان بۆ دەستەبەر بکرێ، کە بە بڕوا و لەخۆبوردنەوە هەموو زانست و ئەزموون و وزەی تەمەنیان، بخەنە خزمەتی ئاوەدانی و پێشخستی کوردستان، دوارۆژی خۆ و نەوەکانی داهاتوویان لەسەر ئەم ئاو و خاکە بنیات بنێن. دەبێت پلانی ڕاست و سازوکارێکی دادپەروەرانەی وەها ڕەچاو بکرێ کە ئەم جیاوازیە لە نێوان پلەدار و بەرپرس و دەولەتمەند و بێ درامەت و ھەژار و بێدەستەلاتەکان دا نەمێنێ و ڕێز لە کەسایەتی ھەر تاکێکی ئەم وڵاتە بە بێ جیاوازی بیرو ڕا بگیرێت، کە تاکی کورد بە هەموو چین و توێژەکانیەوە، جارێکی دیکە لەگەڵ مێژوو و سەروەری و ژیانی ئەم وڵاتە ئاشت ببێتەوە و نیشتیمانی خۆی لە هەموو جیهان و سەرزەمین و وڵاتی دیکە لەلا خۆشتر و ئارامتر و شیرینتر بێت.

بە پێچەوانە دووارۆژێکی نەخۆازراو چاوەروانی ھەموومانە.

خوای گەورە گەنجەکانمان لە درەوە و ناوەوەی وڵات بپارێزێت دەرگای خێر و شادی و ژیانێکی ئازاد و پڕ لە سەر فیرازی بۆیان بکاتەوە.

جێگای مردووەکانی ئەم کۆچکردنە بەھەشتی بەرین بێت.

براتان

ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی

١٢-١١-٢٠٢١

پیرمام

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button