د. میران محەمەد: ئەنجومەنی سەرکردایەتی متمانە و دەسەڵاتی داوە بە هەڤاڵ بافڵ

لڤین:

ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، پێویستە کورد بە یەکڕیزی بچێتە بەغداد چونکە پەرلەمانتارانی عێراق کوردەکان وەک یەک دەبینن و جیاوازی ناکەن، یەكێتیش هەوڵی كۆكردنەوەی سەرجەم لایەنەكان دەدات.

د.میران محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لە دیدارێکی تایبەت لەگەڵ میدیای حزبەکەی سەبارەت ڕووداو گۆڕانکاریەکانی ناوخۆی حزبەکەی و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق هەڵوێستی حزبەکەی ئاشکراکرد.

لە بەشێکی لێدوانەکەیدا سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی ناوخۆی حزبەکەی ئاشکرای کردوە،” تا ئەو شوێنەی پێویست بكات گۆڕانكاریەكانی یەكێتی بەردەوام ئەبن، مەركەزیەت بۆ حزب گرنگە، ئێستا یەكێتی ئەو مەركەزیەتەی هەیە”.

هەروەها ڕایگەیاندوە،”ئەنجومەنی سەركردایەتی متمانە و دەسەڵاتی داوە بە هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی پشتیوانی بڕیارەكانی دەكات”.

د. میران محەمەد وتیشی،” هاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی داوای یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کردووە و ئێمەش وەک مەکتەبی سیاسی پشتیوانی دەبین”.

وتیی،” یەکێتی لە ڕابردوو و تا ئێستاش خاوەنی سنوری جوگرافی خۆی و پەیوەندی نێودەوڵەتی و جەماوەرێکی زیندوو بووە و بڕیاری داوە حزب بۆ خزمەتی خەڵك بەکاربهێنێت و خەڵک ئاشتبکاتەوە”.

سەبارەت بە کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات کە لە ئێستادا کۆمەڵێکی زۆر هاوڵاتی کوردستان لە سنوری بیلاڕوسیا توشی دۆخێکی ناهەموار بوونەتەوەو دیمەنەکانیان کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، د. میران محەمەد ، ڕایگەیاند،” لە ئێستاشدا کۆچی کوردان بەرەو سنوری بێلاروس کاری سەرەکی یەکێتیە کە دەبێت بەدواداچوونی بۆ بکات”.

لەبارەی حکومەتی نوێی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێ و هەڵوێستی یەکێتی وتی،” پێویستە کورد بە یەکڕیزی بچێتە بەغداد چونکە پەرلەمانتارانی عێراق کوردەکان وەک یەک دەبینن و جیاوازی ناکەن، یەكێتیش هەوڵی كۆكردنەوەی سەرجەم لایەنەكان دەدات”.

بۆ بینینی تەواوی دیدارەکە سەردانی ئێرەبکە:

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button