لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا باوکێک گیانی لەدەستدا و کوڕەکەشی برینداربوو

لڤین:
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسنوری شارۆچکەی کەلار، بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا و کوڕەکەشی برینداربوو.
بەیانیی ئەمڕۆ، لەنزیک گوندی بەردەسووری کۆن لە شارۆچکەی کەلار، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری کیا وەرگەڕا و خۆی کێشا بە ستونێکی کارەبادا.
بەهۆی ڕووداوەکەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینەکەشی، کە کوڕی شۆفێرەکەبووە برینداربوو.