دابەشكردنی نەوتی سپی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگیرا

لڤین:

سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ ناوچە سنورەكیان كە پێشتر دەستی پێكردبوو ڕاوەستاوە و هۆكارەكەشی لە كەمتەرخەمی حكومەتەوەیە.

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد،” لە ئێستادا دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا ڕاگیراوە و و دابەش ناكرێت”.

سەبارەت بە هۆکاری وەستانی دابەشکردنی نەوتی سپی ئاماژەی بەوەدا،” حكومەتی هەرێم كەمتەرخەمە لە هەوڵەكانی بۆ دەستخستنی نەوت لە حكومەتی عیراقی پاش ئەوەی پێشتر ساڵانە بڕێك نەوتی لەبەغدا وەردەگرت و بە پشتیوانی ئەو نەوتەی لە ناوخۆدا بەرهەم دێت دابەشی دەكرد، بەڵام ئێستا حكومەت تەنها پشت بەو نەتە دەبەستێت كە لەناوخۆدا هەیە، ئەوەش بەشی هەموو هاووڵاتیان ناكات”.

هەروەها ڕایشیگەیاند،” دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ ناوچە سنورەكیان كە پێشتر دەستی پێكردبوو ڕاوەستاوە و هۆكارەكەشی لە كەمتەرخەمی حكومەتەوەیە”.

جەختی لەوەش كردەوە،” حكومەتی هەرێم هەرچەندە پێشتر پەیمانی دابوو كە نەوتی پێویست بنرێت بۆ سلێمانی بەڵام بڕێكی زۆر كەمی ناردووە و كە ڕۆژانە دووسێ تانكەر تێنەدەپەڕی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button