دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکلیکس و لە زیندان هاوسەرگیری دەکات

لڤین:

ستیلا مۆریس ڕایگەیاند حکومەتی بەریتانیا ڕەزامەندیی دەربڕیوە کە من لەگەڵ جولیان ئاسانج، دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکس لە زیندانی بلمارشی ئەو وڵاتە هاوسەرگیری بکەین.

مۆریس لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئاشکرای کردووە کە داوای لە دەوڵەتی بەریتانیا کردووە کە لەگەڵ دەستگیرانەکەی جولیان ئاسانج کە دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکس لەناو زیندان هاوسەرگیری بکەن.

دەستگیرانەکەی ئاسانجوتویەتی ئەوە مافی یاسایی خۆمانە، چونکە ئێمە لە ساڵی 2016وە دەستگیرانی یەکترین، بەڵام ناچار بووین بۆ هاوسەرگیری مۆڵەت لە دەوڵەت وەربگرین.

جولیان ئاسانج، بەهۆی دانانی ماڵپەڕی ویکیلیکس و خستنەڕووی سەدان دۆسیە و بەڵگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و گەندەڵیی بەرپرسان لە ئاستی دنیا، لە ساڵی 2019وە لەلایەن بەریتانیاوە دەستگیر کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button