بیلاروسیا لەمڕۆوە ڕێگانادات لە تورکیاوە هاوڵاتیانی عێراقی بڕۆنە وڵاتەکەی

لڤین:

بیلاڕوسیا بڕیاریدا لەمڕۆوە‌ ڕێگه‌ نه‌درێت هیچ هاوڵاتیه‌كی عێراقی سوری یه‌مه‌نی له‌ توركیاوه‌ بجیتە وڵاتەکەی ئەوەش لەسەر داوای تورکیا بووە.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بیلاڕوسیا (بیلافیا) بڕیاریدا له‌ گه‌شته‌كانی توركیاوه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی ڕێگه‌ نه‌درێت به‌ كۆچكردنی هیچ هاوڵاتیه‌كی عێراقی سوری یه‌مه‌نی .

میدیاکانی جیهان ئاماژە بەوەشدەکەن کە ئەو بڕیارە له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی توركیابوه‌ و له‌مرۆ 12/11/2021 جێبه‌جێده‌كرێت.

پێشتر رۆشتنی كۆچبه‌ران له‌ به‌غدادەوه‌ بۆ بیلاڕوسیا راگیرابوو هەر بۆیە هاوڵاتیان هەرێمی کوردستان و عێراق له‌ ڕێگه‌ی توركیاوه‌ ده‌چوونه‌ بیلاروسیا، لە ئێستاشەوە یەکیک لە ڕێگە کراوەکان ڕێگەی دوبەیە لە ناوچەکەدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button