وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی كۆچی دوایی كرد

لڤین:

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ ئارام باڵەتەیی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆچی دوایی كرد.

بەپێی زانیارییەکان گیان لەدەستدانی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە بووە و ناوبراو ئەمڕۆ لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی وان گڵۆباڵ لە دهۆک گیانی لەدەستدا.

هەفتەی ڕابردووش، باوكی ئارام باڵەتەیی لە شاری دهۆك خۆی كوشت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button