پێشبینیەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێم

لڤین:

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی هەڵەبجە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرو بارانێکی کەم دەبێت، سبەینێش پلەکانی گەرما لە شارەکاندا روو لە دابەزین دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە و رایگەیاند: ئەمڕۆ لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی هەڵەبجە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرو بارانێکی کەم دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارەدا کەش جێگیر دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە هەولێر نزمترین پلەی گەرما 9 پلە و بەرزترین 16 پلە و لە سلێمانی نزمترین پلەی گەرما 6 پلە و بەرزترین 13 پلە دەبێت، لە دهۆک نزمترین پلە 11 پلە و بەرزترین 20 پلە دەبێت،لە پارێزگای هەڵەبجەش نزمترین پلەی گەرما 9 پلە دەبێت و بەرزترین 16پلە دەبێت.  لە کەرکوکیش نزمترین پلە 14دەبێت و بەرزترین پلە 23دەبێت.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، سبەی شەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەولێر نزمترین پلەی گەرما 12 پلە و بەرزترین 23 پلە و لە سلێمانی نزمترین پلەی گەرما 5 پلە و بەرزترین 19 پلە دەبێت، لەدهۆک نزمترین پلە 10 پلە و بەرزترین 22 پلە دەبێت،لە پارێزگای هەڵەبجەش نزمترین پلەی گەرما 6 پلە دەبێت و بەرزترین 19پلە دەبێت لە کەرکوکیش نزمترین پلە 12دەبێت و بەرزترین پلە 25دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button