کۆمەڵەی قوربانیان رەخنەی توند لە وەزارەتی شەهیدان دەگرێت

لڤین:

وتەبێژی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند، وەزارەتى شەهیدانى لەبری ئیمتیاز بڕیاری سزادانی بریندارانی کیمیایی دەدات بەناوی چاکسازییەوە.

کامل عبدالقادر   لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە “زیاتر لە 10 ساڵ هەوڵماندا تا حکومەتی هەرێم مینحەیەکی بۆ بڕینەوە، بۆ ئەوەی لەخەرجی نۆرینەگەو پشکنینەکان و کڕینی دەرمان و کرێی هاتووچۆمان بۆ نەخۆشخانەو  نۆرینگەکەکان خەرجی بکەین، ئێستا وەزارەتى شەهیدان زۆر بەئاسانی و بەسانایی و بێ منەتانەو بێ باکانە دەیەوێت بەناوی چاکسازییەوە بیبڕن”.

ئەو ڕەخنەی لە وەزیرەکەی سۆسیالست لە کابینەی نۆیەمی حکومەت گرتووە و دەڵێت ئەوکارە وەزیر “ئەوپەڕی پێنانە بەزام و برینەکانمانداو ئەوپەڕی بێ ئەمەکییەو هەرگیز چاوەڕێم نەدەکرد کە جەنابتان و حیزبەکەی کاکە حەمە ئەو کارە بکەن”

دەقى راگەیەنراوەکە:  

وەزارەتی شەهیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبری ئیمتیاز بڕیاری سزادانی بریندارانی کیمیایی دەدات بەناوی چاکسازییەوە!.

جەنابی وەزیر کاک عبداللەی حاجی محمود،

زیاتر لە 10 ساڵ ئێمە هەوڵمانداو پێداگیریمان کردو داواکاریمان بەرزکردەوەو هەموو جۆرە چالاکییەکمان ئەنجامداو خەباتمان کرد تاوەکو حکومەتی هەرێم لەکەلی شەیتان هاتە خوارەوەو مینحەیەکی بۆ بڕینەوە، بۆ ئەوەی لەخەرجی نۆرینەگەو پشکنینەکان و کڕینی دەرمان و کرێی هاتوچۆمان بۆ نەخۆشخانەو نۆرینگەکەکان خەرجی بکەین، ئێستا جەنابتان زۆر بەئاسانی و بەسانایی و بێ منەتانەو بێ باکانە دەتانەوێت بەناوی چاکسازییەو بیبڕن، بە بەهانەی ئەوەی بریندارانی کیمیایی موچەیەکی تریان هەیە؟!.

جەنابی وەزیر ئەم کارەی جەنابتان ئەوپەڕی پێنانە بەزام و برینەکانمانداو ئەوپەڕی بێ ئەمەکییەو هەرگیز چاوەڕێم نەدەکرد کە جەنابتان و حیزبەکەی کاکە حەمە ئەو کارە بکەن، کە کاکە حەمەی حاجی محمود هەمیشە لای ئێمە کەسایەتییەکی خۆشەویستە؛ لەبەر ئەوەی لەگەڵماندا بووە تا ئەمڕۆ.

جەنابی وەزیر، ئەو مینحەیە بۆ گەعدەو بۆ خواردنەوەو ڕابواردن خەرج ناکرێت، بەڵکو بۆ ئەو مەبەستانەیە کە پێشتر باسم کرد.

ئەو مینحەیە خەڵات نییەو کەسمانی پێ دەوڵەمەند نابێ، بەڵکو کەمێک لە مەینەتێکانمان کەم دەکاتەوە.

ئەو مینحەیە جیاوازە لە مینحەی توێژەکانی ترو نابێت وەک یەک تەماشا بکرێن.

کاتێک بریندارێکی کیمیایی بەو نەخۆشییەیەوە دەتوانێت خوێندن تەواو بکاو وەک فەرمانبەر موچەیەکی هەبێت بۆ ئەبێت ئەو ڕەنجەی ببێتە مایەی بڕینی ئەو مینحەیەی کەپێی دەدرێت وەک بریندارێکی کیمیایی؟

بە سەد برینداری کیمیایی موچەی حەوتەمی بەرپرسێکیان نییە، خێرە لە ئێمەوە چاکسازی دەکەن؟!

چاکسازی بە بڕینی چەند سەد ملیۆن دینارێکی بریندارانی کیمیایی ناکرێت قوربان، چاکسازی بە دەم بەستنی حوتەکان دەکرێت کە سەرزەوی و ژێر زەوی ئەم نیشتمانەیان لوش داوە.

چاکسازی بە شەفافیەت لەداهاتەکاندا دەکرێت و بەگەڕاندنەوەی ئەو سەدان ملیارد دۆلارەی کە دوو دەیەیە دێتە کوردستان و گورج بەرپرسە حکومی و حیزبییەکان دەیکەن بەهەڵم .

کامل عبدالقادر

وتەبێژی فەرمی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button