لڤین:
لە چوارچێوەی کاردانەوەکان بەرامبەر بڕیاری، دادگای بۆ سزادانی پێنج لە دەستگیراوەکانی بادینان و سزادانیان بە شەش ساڵ زیندانی پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتی ڕوو دەسەڵاتداران دەڵێت: ئەو رۆژنامەنوسانەی ملتان بۆ نادەن دەیان كەن بەسیخوڕ و زیندانیان دەكەن.
زانا عەبدولڕەحمان، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەسەر سزادانی پێنج لە دەستگیراوەکانی بادینان و سزادانیان بە شەش ساڵ زیندانی، لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی: “ئەو میدیاكارانەی لە كاتی شەڕی داعش زانیاریان ئاشكرا دەكرد و سەرچاوەی زانیاری بوون بۆ داعش ئێوە كردتانن بە پەرلەمانتار، ئەو رۆژنامەنوسانەی كە مل نادەن بۆ سیاسەتی ئێوە، دەیان كەن بەسیخوڕ و شەش ساڵ لە زیندان توندیان دەكەن.