پێویست ناکات لیژنەی پەرلەمانی بچێتە بیلاروسیاو پۆڵەندا !؟؟

لڤین: ئەبوبەکر هەڵەدنی

هۆکارەکان وپاڵنەرەکانی کۆچ و ئیرادەو ویستی چارەسەر (گەر هەبێت) لێرەن نەک لەوێ.

تەنها شەش شت بکەن:

١/دامەزراندنی دەرچووی زانکۆ وپەیمانگاکان،لەجیاتی ئەو هەموو هەلپەرستەی خەریکی سەنگەر گواستنەوەن لەم حزب بۆ ئەو حزب.

بەشێکی بەرچاوی بەرپرسانی ئەمڕۆ و جاش ومەفرەزەخاسە وئەنفالچی دوێنێ و ونەوەکانیان داهات وخێر وبێری ئەم ووڵاتەدەخۆن.

٢/کۆمپانیاکان ئیجبار بکەن وحکومەتیش دەستبار بێت کە پشکی شێری ئەوگوندو شوقانەی دروست دەکرێن بدرێنە گەنجانی هاوسەردار بێ پێشەکی وبەقەرزێکی درێژخایەنی بیست بۆ بیست وپێنج ساڵ.

٣/پێشینەی هاوسەرگیری دەستپێبکاتەوە وهەر گەنجێک هاوسەر گیری کرد حکومەت پانزە ملیۆن دیناری بۆسەرف بکات ولەنیوەی پارەکەی خۆش بێت.

٤/چی دی کوڕو کچی بەرپرسان مایەی سەرئێشەو پۆزلێدان نەبن بەسەر کوڕوکچی هەژاردا وتوندترین ڕێکاریان لەدژ بگیرێتەبەر لەکاتی هەر سەرپێچی ویاسا شکێنیەک دا،وەک ئەوەی خەلیفەی دادپەوەر عومەری کوڕی خەتاب لەدژی کوڕەکەی عەمری کوڕی عاس کردی.

٥/هەرگەنجێک لەهەربوارێک ووزەو توانای هەیە بخرێتە گەڕ.

٦/شکۆ وکەرامەتی مرۆڤەکان بپارێزن وهەست بەدادپەروەری وئارامی ودڵنیایی بکەن وبێهیوا ونائومێدیان مەکەن وتۆوی گەشبینی لەناخیاندا بچێنن….

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button