هه‌ر دووكانێك له‌ سه‌نته‌ری شاری سلێمانی نۆژه‌ن بكرێته‌وه‌ ده‌بێت سیمای كه‌له‌پووری بپارێزێت

لڤین:
لیژنه‌ی پاراستنی شوێنه‌وار چاودێری هه‌موو ئه‌و خانوو و دوكانانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كه‌له‌پورییه‌كانی سلێمانی نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه‌ و رێگه‌ نادات سیمای كه‌له‌پووری تێكبدرێت.
هه‌رێم ساڵح،سه‌رۆكی لیژنه‌ی شوێنه‌وار له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: هه‌وڵ ئه‌ده‌ین هه‌ر كه‌سێك له‌ سنوری ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ كۆنانه‌دا خانوو یان دووكانه‌كه‌ی نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه‌ رێنمایی بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی نه‌بێته‌ هۆی تێكدانی سیمای كه‌له‌پوری گه‌ڕه‌ك و شاره‌كه‌.
وتیشی: سه‌ره‌ڕای چاودێریكردنی خانووی ناو گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كان، له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ناو سه‌نته‌ری شار هه‌ر خاوه‌ن دووكانێك بیه‌وێت روكاری دووكانه‌كه‌ی نۆژه‌ن بكاته‌وه‌، پێویسته‌ سه‌ردانی لیژنه‌ی شوێنه‌وار له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بكات بۆئه‌وه‌ی رێنمایی بكرێت و ئه‌گه‌ر پێویستی بێت نه‌خشه‌ی پێویستی ده‌ده‌ینێ بۆئه‌وه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ به‌پێی ئه‌و سیما كه‌له‌پورییه‌ بێت كه‌ له‌ سلێمانیدا هه‌بووه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌ كه‌له‌پورییه‌ی بۆ سلێمانی كراوه‌ و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه‌ په‌سه‌ند كراوه‌، له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كه‌له‌پوریییه‌كان و شه‌قامه‌كانی سه‌نته‌ری شاردا رێگه‌ به‌ هیچ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌ك نادرێت كه‌ سیما كه‌له‌پورییه‌كان تێكبدات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button