لە دوو پۆستدا کە بۆ وڵاتانی دیکە ڕەوانە دەکرا دەستگیرا بەسەر نزیکەی سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا

لڤین:
لە دوو پۆستدا کە بە نیازبوون بۆ وڵآتانی دیکەی بنێرن لە هەولێر دەستگیرا بەسەر نزیکەی سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بە ئاسایشی گشتی هەولێر ڕایگەیاند: ٥ / ۱۱ / ۲٠۲۱ لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەناو شاری هەولێر دوای گومانکردنیان لە پۆستێك کە بریتبوو لەقۆرییەکی گەورە دوای پشکنین و کردنەوەی دەرکەوت بڕی ( ۸۸٠ ) گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ )ی تیادا شاردرابووەوە و دەیانویست لەڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوە ڕەوانەی ووڵاتی ( ئوستراڵیا ) ی بکەن.
بەریوەبەرایەتیەکە ئاشکرایکردووە، لەچالاکیەکی دیکەدا لەڕێکەوتی ٦ / ۱۱ / ۲٠۲۱ دەستگیرا بەسەر پۆستێکی دیکە کە پارچەیەک یەدەگی ئامێرێکی میکانیکی بوو کە بڕی ( ۱,۸٤٠ ) گرام ماددەی هۆشبەری لەجۆری ( تلیاک ) تێدا شاردرابووەوە و بەنیازبوون ڕەوانەی ووڵاتی ( کەنەدا )ی بکەن لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( د – ك – ق ) کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.


Hawkar Horami and 117 others
12 Comments
1 Share
Like
Comment
Share