نوێنەری هەرێم لە پۆڵەندا: کەیسی کۆچبەران زۆر زۆر زیانی بە ناوبانگی هەرێمی کوردستان گەیاندووە

لڤین:

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا رایگەیاند، کەیسی ئەو کۆچبەرانە زۆر زۆر زیانی داوە لە ناوبانگی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەو کەیسانەی پێشکەشی دەکەن لە پۆڵەندا،شتی زۆر ناڕاست و ناڕەوا باس دەکەن سەبارەت بە هۆکاری کۆچکردنیان.

زیاد ڕەئوف،  لە دیدارێکدا لەگەڵ بەدەنگی ئەمریکا دەڵێت: کەیسی ئەو کۆچبەرانە زۆر زۆر زیانی داوە لە ناوبانگی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەو کەیسانەی پێشکەشی دەکەن لە پۆڵەندا، ئێمە لەدەسەڵاتدارانی پۆڵەندا و هەتا لە چاودێرە ئەوروپییەکان لێرە دەبیستین شتی زۆر ناڕاست و ناڕەوا باس دەکەن سەبارەت بە هۆکاری کۆچکردنیان، هی وا هەیە دەڵێت من ڕۆژنامەنوسم ئەگەر لە کوردستان بژیم ئەوا دەستگیر دەکرێم و ئەشکەنجە دەدرێم.

نوێنەری حکومەتی هەرێم وتوشیەتی: بەشێک لەو گەنجانە وتویانە پارتی بەزۆر دەمانێرێت بۆ شەڕی پەکەکە، ئیتر زۆر چیرۆکی هەڵبەستروای تریان دروستکردوە کە عەقڵ قبوڵی ناکات. زۆریان باسییان لەوە کردوە ئازادی لەهەرێمی کوردستان نیە و ژیانیان لە مەترسی بووە لەوێ بۆیە ناچاربوون کوردستان بەجێبهێڵن.

لە بارەی ئاگاداربونیان لە دۆخی کۆچبەران وتویەتی، دۆخی ئەو پەنابەرە کوردانەین کە گەیشتونەتە پۆڵەندا، بەڵام ئەوانەی لەو دیو سنورەوەن ئاگاداری دۆخیان نین، ئەگەر بمانەوێت بچینە نزیک سنور ڕێگە نادەن کراوەتە ناوچەیەکی قەدەغەکراو و باری نائاسایی تێدا ڕاگەیەنراوە، تەنانەت ڕێگە بە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و ڕۆژنامەنوسانیش نادەن بچنە ئەو شوێنە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button