دوو رێکخراوی نێودەوڵەتی لەسەر کۆچبەران ڕەخنە لە پۆلەندا دەگرن

لڤین:

کۆمیسیاری باڵای پەنابەران لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، کاردانەوەیان بەرامبەر بەکارهێنانی توندوتیژی دژی ئەو کۆچبەرە دەربڕی کە دەیانەوێت لە سنووری بێلاڕووسەوە بچنە پۆڵه‌ندا.

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئەو دوو رێکخراوە ئاماژە بەوە دەکەن  نزیکەی چوار هەزار کۆچبەری نایاسایی کاتێک ویستویانە لە بێلاڕووسەرە بپەڕنەوە بۆ پۆڵه‌ندا، لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا دووچاری پێکداهەڵپژان بوون و توندوتیژوی دژ بە کۆچبەرەکان بەکارهێندراوە.

باسیان لەوەشکردووە، دوای ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ کۆچبەرەکاندا کراوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان پەیوەندییان بە حکومەتی بێلاڕووس و پۆڵه‌نداوە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە سوودوەرگرتن لە بێچارەیی کۆچبەرەکان و پێدانی بەڵێنی ناڕاست پێیان، مایه‌ی قبوڵ كردن نییە و داواش لە حکومەتی هەردوو وڵات دەکەن مامەڵه‌یەکی مرۆڤانە لەگەڵ کۆچبەرەکاندا بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button