لە گەرمیان نزیکەی سێهەزار یەکەی نیشتەجێبوون دابەش دەکرێت

لڤین: 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ گه‌رمیان به‌هاوکاری‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم دوو هه‌زار و 900 یه‌که‌ی‌ نیشته‌جێوون   به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و که‌مدەرامەتانی سنوری‌ گه‌رمیان دابه‌ش ده‌کات.

هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌به‌رهێنانی‌ گه‌رمیان به‌ ماڵپه‌ڕی‌ پارتی‌  ڕاگه‌یاند “پڕۆژه‌ی‌ یه‌که‌ی‌ نیشته‌جێبوونی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ که‌لار، یه‌کێک بوو له‌و پرۆژه‌ گرنگانه‌ی‌ که‌ وه‌به‌رهێنانی‌ گه‌رمیان به‌هاوکاری‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێم و ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان توانرا مۆڵەتی‌ دروستکردنی‌ بۆ وه‌ربگیرێت”.

پرۆژه‌که‌ دوو هه‌زار و 900 یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون له‌ خۆ ده‌گرێت  به‌ رووبه‌ری‌ جیاواز، که‌ هه‌زار و 105 یه‌که‌یان خانووی‌ سه‌روی‌ 200 مه‌ترین و 786 یه‌که‌یان خانووی‌ 180 مه‌ترین، 800 یه‌که‌یان شوقه‌ و ئه‌وی‌ دیکه‌شیان 217 یه‌که‌یه‌ به‌ شێوه‌ی‌  ڤێلایە.

وتیشی‌ “دابه‌شکردنی‌ شوقه‌کان له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ پێوستی‌ چین و توێژه‌کانی‌ گه‌رمیان بووه‌ و زۆرترین ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ بووه‌ که‌ باری‌ داراییان باش نه‌بووه‌ و خاوه‌ن یه‌که‌ی‌ خۆیان نه‌بوون و کرێچی‌ بوون، وه‌به‌رهێنانی‌ گه‌رمیان به‌ وردی‌ چاودێری‌ پرۆژه‌که‌ی‌ کردووه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ تا کۆتایی‌”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button