مەسرور بارزانی سەبارەت بە کۆچبەرەکانی بیلاڕوسیا پەیامێکی بڵاویکردەوە

لڤین:

مەسرور بارزانی، ئێوە خاوەنی ئەو وڵاتەن خەڵکی تر خاوەنی نییە، وڵات هی کەس نییە هی ئێوەیە، بۆ کوێ دەچن؟
بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی کۆچبەرانی کورد لە سنوری بیلاڕوسیا کە لە ژیانێکی ناڕەحتدان و ڕێگایان لێگیراوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندوە،” تکاتان لێدەکەم، نە بۆ من و نە بۆ هیچ کەسێکی تر، پەیوەندیی خۆتان لەگەڵ وڵاتەکەی خۆتان مەپچڕێنن، چونکە ئێوە خاوەنی ئەو وڵاتەن خەڵکی تر خاوەنی نییە، وڵات هی کەس نییە هی ئێوەیە، بۆ کوێ دەچن؟داهاتووی ئەو وڵاتە ئێوەن، سەرکردەی ئایندەی ئەم وڵاتە ئێوەن، هیچ وڵاتێک ناگاتە وڵاتی خۆت، دەبێت وەکو دایک وڵاتەکەمان خۆشبوێت”.
هەروەها لە بەشێکی تری پەیامەکەدا هاتوە،” هیوادارم پێش هەموو شتێک خۆشەویستیی خۆتان بۆ وڵاتەکەتان بە هیچ شتێکی دیکە نەگۆڕنەوە، زۆر گەشبینم بە داهاتووی کوردستان، هاووڵاتی خاوەنی ئەو وڵاتەیە، کێشەی ئێمە ئەوەیە زۆر جار کلتوورێک بڵاوکرایەوە کە بڵێن ئەو وڵاتە موڵکی کەسێکە و من گەنج و تۆی گەنج هیچ جێگەیەکمان لەو وڵاتەدا نییە و سەرهەڵگرە بڕۆ بۆ کوێ دەڕۆیو بڕۆ هیچ هەستی خۆشەویستی بۆ وڵات و خاک نەماوە و نەیانهێشت، ئەمە وایکرد کە ئەم هەستی نا ئومێدییە لە ناخی گەنجدا دروست ببێت”.
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتدا هاتوە،” چوونە دەرەوە باشە بەڵام بۆ فێربوون، بڕۆن بۆ زیادکردنی ئەزموونی خۆتان، بەڵام نەک بۆ ئەوەی بەراوردی بکەی و بڵێی وڵاتێکی تر لە وڵاتی تۆ خۆشترە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button