عەبدوڵا کوێخا موبارەک: ئەگەر کۆچبەران هەڵەبن و شوێن هەڵاش کەوتبن ئێستا لەمەترسی زۆردان

لڤین: عەبدوڵا کوێخا موبارەک

ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە سنوری بیلاڕوس-پۆڵەندا گیریانخواردووە ئەگەر ھەڵەبن یان ڕاست لەو کۆچەیان ئەگەر ناچار بن یان شوێن ھەڵا کەوتبن ئەوان دایکوباوک خوشکوبرا کچوکوڕی ھەمومانن و ئێستا لە تەنگانە و مەترسیەکی زۆردان، مەترسی ئەوان تەنھا برسێتی و سەرما و ماندووبوون نیە، بەڵکو ئەگەری پێکدادانی پۆلیس و سەربازانی بیلاڕوس و پۆڵەنداش ھەیە، چونکە ئەمە شەڕی سیاسی و سزاکانی سەر وڵاتی بیلاڕوسە کە بە یەکێتی ئەوروپای دەفرۆشێت و کۆچبەرانی کوردی بەکار ھێناوە بۆ مەرامی خۆی، ئەمە کارێکی زۆر نائەخلاقی و نامرۆڤانەیە کە وڵاتی بیلاڕوس دەرھەق بە کۆچبەرانی دەکات، ڕێگای پێداون ئەو وڵاتە بەکار بێنن تاسەر سنور، بەڵام ئێستا لەو سەرما و برسێتیە نە ھاوکارییان دەکات و نە ئەیشھێڵێت بگەڕێنەوە، ئەگەر بچوکترین پێکدادانیش ڕوو بدات ئەو کۆچبەرانە لەو نێوەندەدا ئەبنە قوربانی.

بۆیە زۆر پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵی جدی بدات و داوا لە یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکات تا ڕێگاچارەیەک بدۆزنەوە بۆ ڕزگارکردنی ئەو کۆچبەرانە.

ھەروەھا زۆریش گرنگ و پێویستە کە کوردانی تاراوگە لە ھەموو وڵات و شارەکانی ئەوروپا گردبونەوە ئەنجام بدەن و داوا لە یەکێتی ئەوروپا بکەن کە بەدەنگ ئەو کۆچبەرانەوە بچن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button