قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی چیا و نما دەکات

لڤین:
قوباد تاڵەبان جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ( ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) بە بۆنەی کۆچی دوای ناجیە مستەفا ئەمین خۆشکی گەورەی نەوشیروان مستەفا پرسەنامەیەک ئاراستەی ( چیا و نما ) کوڕانی نەوشیراوان مستەفا کرد.
دەقی پرسەنامەکە:
برایانی بەڕێز کاک چیا و کاک نما:
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری كۆچكردوو خاتوو ناجیە مستەفا ئەمین
زۆر دڵگران و خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ناجیە مستەفا ئەمین خوشکی سەرکردەی گەورە و کۆچکردوومان رەوانشاد كاك نەوشیروان مستەفا ئەمین.
لە ناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەر و بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
داواکارم لە خوای گەورە روحی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبوری بە ئێوە و بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إلیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران