بە تۆمەتی دزی چوار کەس لە چەمچەماڵ دەستگیرکران

لڤین:
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، له دوو چالاكی جیادا مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستابوون به‌ئه‌نجامدانی تاوانی دزیكردن.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه “دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ تۆماركرد كه ماركێته‌كه‌ی بڕدرابوو، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیپێكردو و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تباران بناسرێنه‌وه‌و ده‌ستگیربكرێن، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان ناوه به‌تاوانه‌كه‌یانداو هه‌ر شه‌وی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ش، پێش ده‌ستگیركردنیان ماركێتێك و عیاده‌یه‌كی پزیشكیان بڕیبوو”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ی، م، غ) له‌دایكبوی 2003، (س، ه، م) له‌دایكبوی 1999، (م، ر، ف) له‌دایكبوی 1997، به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
پۆلیس باسی له‌وه‌شكرد، له‌چالاكییه‌كی دیكه‌دا و له‌سه‌رسكاڵای هاوڵاتییه‌ك، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تبار ( أ ، أ) له‌دایكبوی 1997یان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستابوو به‌بڕینی ماڵێك، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و دانی ناوه به‌تاوانه‌كه‌یدا.