ئەمریکا لەسەر کۆچبەرانی بێلاروسیا هاتە دەنگ

لڤین:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی خۆی لەرەوشی كۆچبەرانی سنوری پۆڵەندا و بێلاڕوس راگەیاند و دەڵێت بێلاروسیا خەڵکی هەژار بەکار دەهێنێتوەک هەڕەشە.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا، شەوی رابردوو لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەوانان، رایگەیاند: ئێمە نیگەرانین لەڕەوشی سنوری بێلاڕوسیا و پۆڵەند بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بە دەستمان گەیشتووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا راشیگەیاند، لۆكاشینكۆ لە بێلاڕوسیا كەسانی هەژار بەكاردەهێنێت بۆ هەڕەشەكردن لە ئەوروپییەكان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button