دکتۆر میران: لەمەودوا خەڵک زیاتر سودمەند دەبێت لە یەکێتی

لڤین:

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی دەمانگەیەنێتە ئەو ئەنجامەی عێراق لەو کاتەوەی دروستبووە لەسەر تەوافوق بووە نەک هەڵبژاردن، دابەشکردنی دەسەڵاتیش هیچ پەیوەندی بە کورسییەکانەوە نەبووە.

د. میران محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا باسی لە دۆخی عێراق بە گشتی و کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی کرد و چەند زانیارییەکی لەو بارەیەوە ئاشکراکرد.

دکتۆر میران رایگەیاند،” هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی دەمانگەیەنێتە ئەو ئەنجامەی عێراق لەو کاتەوەی دروستبووە لەسەر تەوافوق بووە نەک هەڵبژاردن، دابەشکردنی دەسەڵاتیش هیچ پەیوەندی بە کورسییەکانەوە نەبووە”.

لەسەر دۆسییەی دادگایی کردنەکەی دکتۆر میران ئاماژەی بەوەکرد،” دووبارە دۆسییەی ساڵی ٢٠١٥ لەسەر من نوێکرایەوە کە لە رێکەوتێکی خراپدابوو، بۆیە پێم باشبوو بێدەنگبوومایە، کە چووینە بەردەم دادگای تەمیز، بڕیارەکانی لە بەرژەوەندی من بووە چونکە پێشتر ئەم دۆسێیە درابوو بە دادگا و هەر ئەو کات گەیشتبووە کۆتایی، ماوەیەک پێش ئێستا خودی بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی پێوەکردم وتی گەر دەتەوێت دەستبکەیتەوە بە کاری حزبی یەکێتی ماڵی خۆتە، هەروەها هیچ رێکەوتنێکی تایبەتیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی نەکردووە و ئێمە یەکێتی بە هی خۆمان دەزانین”.

دەبارەی ژەهرخواردکردنی کۆمەڵێک لە کەسایەتییە دیارەکانی یەکێتی د. میران،” بەهۆی ئەوەی ماوەی چەند مانگێکە لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی دوورم، ئەو بابەتە پەیوەندی بە دکتۆری تایبەتی خۆیەوە هەیە کە بڕیاری لەسەر بدات و راپۆرت بنوسێت بۆ دادوەر، بۆیە دەبێت پزیشکی تایبەت راپۆرت بنوسێت بۆ دادگا و دادوەر بریاری خۆی بدات، دواتر مەکتەبی سیاسی بڕیاری خۆی دەدات لەسەر دۆسییەکانی ژەهرخواردکردن “.

دەربارەی ناکۆکییەکانی یەکێتی و کۆتایی هاتنی کێشەکان رایگەیاند،” یەکێتی لە پێش منیشەوە ناکۆکی تێدابووە، هەر دەبێت یەکێتی بمێنێتەوە و سنوورە جوگرافییەکی ببمێنتەوە، چونکە وڵاتانی چواردەوریش حسابی تایبەت بۆ یەکێتی دەکەین، بەڵام ئەوە دەڵێم بریا ئەم کێشانە نەبوونایە، دوای ئەم رووداوانەش یەکێتی دەستدەکات بە ئاشتکردنەوە و رێکخستنەوەی کادرانی ناو یەکێتی، یەکێتیش لە ئێستادا دەستیکردووە بە گۆرانکارییەکانی یەکێتیی لە نێو حکومەت و حزبدا، و لەمەوداوا خەڵک زیاتر سودمەند دەبێت لە یەکێتی”.

دەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، د. میران محەمەد، ئاشکرای کرد،” لەوەتەی پۆستەکە هەبووە و لە سەردەمی سەرۆک مام جەلالەوە هەر بۆ کورد بووە و هەر تەوافوق بووە لە نێو لایەنە سیاسییەکانی عێراق و لەنێو حزبەکانیشدا پۆستی سەرۆککۆماری عێراق هەر بۆ یەکێتییە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button