ئەنجومەنی باڵای پاراستنی کێبڕکێ و نەهێشتنی قۆرخکاری دامەزرا
لڤین:
حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئەنجومەنی باڵای پاراستنی كێبڕكێ و نەھێشتنی قۆرخكاری دامەزراند، دوای دانانی پەیڕەوێك، ئەنجومەنەكە كارەكانی دەستپێدەكات و ئەركی نەھێشتنی قۆرخكاری و رێكخستنی بازاڕ و نرخ و رێگری لە ھێنانی شتومەكی خراپ و ماوەبەسەرچووە.
وەزارەتی پیشەسازی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی كێبڕكێ و نەھێشتنی قۆرخكاری پێكھێنا، به ئەندامیەتی وەزارەته‌كانی پیشەسازی و بازرگانی، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پلاندانان و ناوخۆ له‌گه‌ڵ نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیكاكان، وەزارەتی پیشەشازی سەرقاڵی دانانی پەیڕەوه بۆ ئەوەی ئەنجومەنەكە دەست بەكارەكانی بكات.
سەروەر كەمال ھاواری، بریكاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئاشكرای كردوە،” كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م كراوه، راسپارده و پێشنیاز هه‌بووه، ئێستا سه‌رقاڵی په‌یڕه‌وێكین بۆ كاركردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش په‌یكه‌ربه‌ندییه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه داده‌نێین، له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌وه تا ئه‌ندامه‌كانی و راوێژكار و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌كه”.
خەتاب عەزیز، بەرپرسی توێژینەوە لە رێكخراوی ستۆپ، سەبارەت بە ئەنجومەنەکە ڕایگەیاندوە،” درووستكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه گرنگی خۆی هه‌یه و به هۆیه‌وه چاودێری بازاڕ ده‌كرێت، له رووی رێكخستن، قۆرخكاری، رێگری له بردنی پشكی گه‌وره‌ی بازاڕ، یه‌كگرتنی كۆمپانیاكان، رێكخستنی نرخ و بازاڕ، به‌و مانایه‌ی كه هاووڵاتی یان به‌كاربه‌ر هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وتێت”.