ھێڤیدار ئەحمەد: وەزیری دارایی پێی وتین ١٠٠ ملیۆن دۆلار داھاتی نەوت بۆ موچە زیادکراوە

لڤین:

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند،  وەزیری دارایی پێی راگەیاندون  ئەم مانگە 100 ملیۆن دۆلار لەداهاتی نەوت زیادیکردوە و رادەستیانکراوە بۆ موچە.

ھیڤیدار ئەحمەد لەپەرەی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند: رۆژی یەکشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی کاک ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی کرد، لەکۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی وتی 350 ملیۆن دۆلار لە داھاتی نەوت بۆ ئێمە ھاتوە بۆ دابەشکردنی موچە”.

ئەوەشی خستوەتەڕو، وەزیری دارایی باسی لەزیادبونی داهاتی نەوت کرد، بەجۆرێک لەئێستادا 100 ملیۆن دۆلار لە داھاتی نەوت زیاد بوەو دەدرێتە وەزارەتی دارایی تاوەکو بۆ دابەشکردنی موچە خەرج بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button