عێراق بڕیاریدا ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت

لڤین:

وەزارەتی نەوتی عیراق  ڕەزامەندی نیشاندا بۆ ناردنی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان.

بەپێی نوسراوی ژمارە (١١٧٠٧) لە بڕواری (٤-١١-٢٠٢١) دەرچوە, تێدا وەزیری نەوت و بەڕێوبەرایەتی دابەشكردنی سوتەمەنی ڕەزامەندی داوە بە دابەشكردنی (٥٠) ملیون لتر نەوتی سپی بۆ چوار پارێزگاکەی هەرێم، ئێستا فەرمانی كوتای دەرچووە بۆ هەنار دەكردنی نەوتەکە، بەم شێوەیە خوارەوە:

١- پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین كۆی هەناردەكردنی دەكاتە (٢١،٥٠٠،٠٠٠) ملوێن لتر، كە لە یەك رۆژدا زیاتر لە (٢٥٢)هەزار لتر نەوتی سپی دێت بۆ ئەو سێ شوێنە.

٢- پارێزگای هەولێر زیاتر لە (١٥،٨٠٠،٠٠)ملیون لتری بۆ دێت ، رۆژانە دەكاتە (١٨٠) هەزار لتر .

٣- پارێزگای هەڵەبجە كۆی هەناردە كردنی دەكاتە (٥،٢٥٠،٠٠٠) ملیون لتر، كە رۆژانە دەكاتە (٣٦) هەزار.

٤- پارێزگای دهۆك كۆی هەناردە كردنی (٧،٩٠٠،٠٠) ملیون، كە رۆژانە دەكاتە (١٠٨) هەزار لتر.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button