بافڵ تاڵەبانی ئیدانەی هێرش کردنە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی مستەفا کازمی دەکات

لڤین:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ( یەکشەممە، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ )  لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغداد تێیدا چەند پاسەوانێکی تایبەتی بریندار بوون و بۆردومانەکە تەنها زیانی مادی هەبوو.

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ سەبارەت بەو ڕووداوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتوە،” بەتوندترین شێوە ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکەین کراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مایەی نیگەرانی قوڵمانە”.

ئاماژە بەوەیشداروە،” ھەر کارێکی تاوانکاری دژ بە سەقامگیری سیاسی، ئاشتی و پێکەوەژیان بێت رووبەڕووی دەبینەوە و بە ھەموو ھێزمانەوە کار دەکەین بۆ سەروەری و سیادەی عێراق و ھەرێم”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” ئەم رووداوە پێمان دەڵێت کە پێویستە هێز و لایەنە سیاسییە براوەکانی ھەرێم و عێراق پێکەوە لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی ھاوبەش کار بکەین بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی چاکساز و خزمەتگوزار و رووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەوانەی پێشێلی یاسا دەکەن و دەبنە ئاستەنگ لەبەردەم پێشکەوتنی وڵات. دووپاتیشی دەکەینەوە سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و ئارامی لای ئێمە ھێلی سوورە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button