شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئاسایش و باندێکدا ڕوویدا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک بە سێ کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا، لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی، تۆمەتبارەکە ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەوە و ئەفسەرێک بە پلەی ڕائید بریندارکرد.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ئەمڕۆ (یەکشەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) بڵاویکردوەتەوە، ڕایگەیاندوە “لەدوای لێکۆڵینەوەکانیان توانیان لەناو شاری هەولێر دەستبگرن بەسەر سێ کیلۆ مادەی هۆشبەر و تۆمەتبارێکیش دەستگیر بکەن”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان، تۆمەتباران ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بە پلەی ڕائید برینداربوو”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” تۆمەتبارانی دیکە هەڵهاتوون و هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button