ئێران هەڵوێستی خۆی لە بارەی هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی راگەیاند

لڤین:
ئێران هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هێزە دەرەکییەکانەوە دەبەستێتەوە و دەڵێت، دەبێت لە ژوورە فیکرییەکانی دەرەوەدا بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
عەلی شەمخانی، سکرتێری باڵای ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە تویتێکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکەی سەرماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند.
ئەو دەڵیت “هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاژاوەیەکی نوێیە و دەبێت لە ژوورە فیکرییەکانی دەرەوەدا بەدواداچوونی بۆ بکرێت، کە لە ساڵانی رابردووەوە بە دروستکردن و پشتیوانیکردنی گرووپی تیرۆرستی و داگیرکردنی ئەو وڵاتە، جگە لە نائەمنی و دروستکردنی ناکۆکی و ناسەقامگیری هیچ شتێکی دیکەیان بۆ خەڵکی ستەملێکراوی عێراق نەبووە”.
لەدوای کاتژمێر دووی بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوز، دەنگۆی ئەوە هەیە کە خۆی قاجێکی بە سوکی بریندار بووبێت و سێ لە پاسەوانەکانی ماڵەکەشی برینداربووبن، بەڵآم خۆی بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەلامەتی خۆی و ئەوانەی لەگەڵیدان ڕایگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button