ئەمریکا : دڵخۆشبووین بە سەلامەتی کازمی

لڤین:

دوای هێرشەکەی ماڵی مستەفا كازمی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، هەستمان بە دڵخۆشی كرد كاتێك زانیمان سەرۆك وەزیران زیانی بەرنەكەتووە.

نید برایس، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت: هەستمان بە دڵخۆشی كرد كاتێك زانیمان سەرۆك وەزیران هیچ زیانێكی پێنەگەیشتووە. ئەمە كارێكی تیرۆرستیی ڕوونە، كە بە توندی ئیدانەی دەكەین، پارێزەری دەوڵەتی عێراقی كردووەتە ئامانج”.

ئەو وتیشی، ویلایەتە یەكگرتووەكان لە پەیوەندی بەهێزدایە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق كە ڕاسپێردراون بە پارێزگاری لە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق. واشنتن ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ هاوكاریكردن لە لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە هێرشەكەدا، وتەبێژی دەرەوەی ئەمریكا وای وت.

لەدوای کاتژمێر دووی بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوز، دەنگۆی ئەوە هەیە کە خۆی قاجێکی بە سوکی بریندار بووبێت و سێ لە پاسەوانەکانی ماڵەکەشی برینداربووبن، بەڵآم خۆی بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەلامەتی خۆی و ئەوانەی لەگەڵیدان ڕایگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button