کازمی: تەندروستیم باشە و سەلامەتم

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغداد و خۆشی دەڵێت منو ئەوانەی لەگەڵم بون تەندروستیمان باشە.
مستەفا کازمی لە هەژماری  خۆی لە تویتەر، نوسیوویەتی”من باشم سوپاس بۆ خوا لەناو گەلەکەمدام و لە پێناو عێراق داوای ئارامی و دان بەخۆداگرتن لە هەمووان دەکەم”.
ئەو دەشڵێت”پێشتر و ئێستاش پرۆژەی گیانفیدایی بووم بۆ عێراق و گەلی عێراق، لە موشەكەكانی ستەمكاری ئیماندار سڵ ناكاتەوە، موویێكی ھێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان نالەرێنێتەوە لە مكوڕی و سووربوونیان بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵك و  بەدیھێنانەوەی ماف و دانانەوەی یاسا بۆ سەر رێچكەی خۆی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button