خشته‌ى سبەی و دوسبەی دابه‌شكردنى نه‌وت ڕاگه‌یه‌ندرا

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانى سلێمانى خشته‌ى دابه‌شكردنى نه‌وتى بۆ دوو ڕۆژى داهاتوو ڕاگه‌یاند به‌پێى خشته‌كه نه‌وت له ناوسه‌نته‌رى سلێمانى و شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانى سلێمانى، بڕیاره سبه‌ى ( یه‌كشه‌ممه 7-11-2021 )نه‌وت له شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ دابه‌ش دەكرێت.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” ڕۆژى دووشه‌ممه دابه‌شكردنى نه‌وت له‌ناوشارى سلێمانى له مه‌ڵبه‌نده‌كانى پێنج و شه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت”.