قۆرخکاری بەنزین بۆ سێ کۆمپانیا ھۆکاری گرانبوونیەتی

لڤین: عەلی حەمە ساڵح

دوای ھەموو ھەوڵە پەرلەمانییەکان، نامەیەک بۆ سەرۆکی حکومەت

بەدوواداچونی قۆرخکاری بەنزین بۆ سێ کۆمپانیاو ھۆکاری گرانبوونی و چارەسەر..

پێشتر بە ڕێککاری پەرلەمانی و یاداشت بۆ حکومەتی ھەرێم و کۆبونەوە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان؛ بە وردەکاری ئەم بابەتەمان خستەڕوو.. بەڵام بەداخەوە بۆ بەرژەوەندی سێ کۆمپانیا کاری پێناکرێت و بەنزین لەسەر ھاوڵاتی گرانکراوە..

چۆن نرخی گرانی بەنزین چارەسەر بکرێت..

یەک: زیاتر لە دوو ملیۆن لیتر بەنزین لە پاڵاوگەی (کار) ەوە لە ھەولێر بەرھەم دێت..

یەک ملیۆن لیتری ھی حکومەتی ھەرێمەو بە نرخی ٦٣٠ دینار دەیدات بە سێ کۆمپانیا، زیاتر لە ملیۆنێک لیتری ھی کۆندێنسەیتی لاناز و نەوتی خاوە، ئەمیش ھەر لە پاڵاوگەی کار بەرھەم دێت..

ئەم بەنزینە بۆ سێ کۆمپانیا قۆرخکراوە(سەن ئۆیڵ و کورد نەفت و ئەد فایزەر) خۆیان چۆنیان بوێت بەو شێوە دابەشی دەکەن، بەشێکی زۆری ئەم بەنزینە دەبرێتە بازاڕی جوملە فرۆشی ھەولێر و ئەمڕۆ لیترێک بەنزینی کار بە جوملە بە ٨٣٠ دینار فرۆشراوە!

بپرسن بەنزینی کار لە بازاڕی بازرگانی چی دەکات! بۆ لیترێک لە بەنزینخانەکان ٩٠٠ دینارە!

چارەسەر: کۆی ئەو بەنزینەی لە عێراق دێت لەگەڵ بەرھەمی ناوخۆ یەک بخرێت، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەدادپەروەری و بە نرخی گونجاو بەسەر سەرجەم بەنزینخانەکان دابەشی بکات.

دوو: بڕیار بوو ڕێگا بدرێت لە سەرجەم بازگەکانی کەرکوک- پردێ، خازر و دیبەگەو بەنزین داخڵ بکرێت، بەڵام بەھیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت، ئەو کەسەی دەیەوێت داخڵی بکات دەبێت بۆ ھەر ئۆتۆمبیلێک نزیکەی ملیۆنێک دینار بدات! ئەویش لە ڕێگای کەسێکەوە ناوی نەبەز عوسمانەو پارەکەش لە نوسینگەیەکی بازاڕ دادەنرێت، ئەم پارەش بۆ حکومەت نیە! ئەی بۆ کێیە!

بۆیە ئەگەر ئەم دوو خاڵە جێبەجێبکرێت؛ قۆرخکاری لاببرێت و ھەم پارە بۆ ھیچ شەخس و کۆمپانیایەک لە بازگەکان وەرنەگیرێت… نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت..

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button