لەبارەی دوعاکردن بۆ ئەردۆغان وەزارەتی ئەوقاف ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

وەزارەتی ئەروقافی هەرێمی کوردستان،  ئەم شوێنە مزگەوت نی یە، ئەو کەسەش کە قسە دەکات مامۆستایی ئایینی نییە و شوێنەکەش سنووری ھەرێمی کوردستان نی یە، بەڵکو دەرەوەی باشووری کوردستانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی وابڵاوکراوەتەوە،ژمارەیەک هاوڵاتی کە بەشێکیان جلی کوردییان لەبەردایە نزا دەکەن، کەسێک دەڵێت، “خوای گەورە ئەردۆغان لە دەردوبەڵای دونیا بە دوور بخەی، ئەو کەسانەشی بە پێوە وەستاون لە دوایەوە، دەڵێن، ( ئامین )، قسەکردنی ئەو هاوڵاتیانەش بە زمانی کوردی زارەوەی ژوورووە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ ( شەممە، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ )، ڕونکردنەوەیەکی  بڵاویکردەوە، تێیدا هاتوە، ” گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە تیایدا کەسێک دوعا بۆ سەرۆکی یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ دەکات، گوایە ئەمە لە سنووری ھەرێمی کوردستانە، لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەێنین کە ئەم شوێنە مزگەوت نی یە، ئەو کەسەش کە قسە دەکات مامۆستایی ئایینی نییە و شوێنەکەش سنووری ھەرێمی کوردستان نی یە، بەڵکو دەرەوەی باشووری کوردستانە و بۆنەیەکی ئایینی یە و پەیوەندی بەئێمەوە نی یە”.

دەقی ڕوونکردنەوە:

 

ڕوونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیەوە

 

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە تیایدا کەسێک دوعا بۆسەرۆکی یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ دەکات، گوایە ئەمە لە سنووری ھەرێمی کوردستانە، لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەێنین کە ئەم شوێنە مزگەوت نی یە، ئەو کەسەش کە قسە دەکات مامۆستایی ئایینی نییە و شوێنەکەش سنووری ھەرێمی کوردستان نی یە، بەڵکو دەرەوەی باشووری کوردستانە و بۆنەیەکی ئایینی یە و پەیوەندی بەئێمەوە نی یە،

پێویستە ئەو شوێنانەی ئەو ھەواڵە نادروستانە بڵاو دەکەنەوە بەرپرسانە مامەڵە بکەن وچەواشەکاری نەکەن، دوای ئەم ڕوونکردنەوەیەشمان ھەر ناوەندێکی ڕاگەیاندن ئەم گرتە ڤیدیۆیە بە ناوی سنووری ھەرێم پەخش بکات رێککاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

٦⁄ ١١⁄ ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button