هەولێر: تەرمی پیاوێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، تەرمی کەسێکی تەمەن 50 ساڵ بە کوژراوی دۆزرایەوە و تائێستا نازانرێت کێیە و کێ کوشتویەتی.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، کە ئەمڕۆ (شەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) بڵاویکردوەتەوە، ڕایگەیاندوە، ” ئەمڕۆ حاڵەتێکی کوشتن لە شەقامی نێوان گوندی (داڵداغان و چیمەن) لە سنووری ناحیەی شەمامک ڕووی دا و تەرمی کەسێک دۆزرایەوە کە تەمەنی نزیکەی (50 ساڵە)”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە،” لە ئێستاشدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تیمێکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە بۆ ئەوەی هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە و ناسنامەی ئەو کەسە بدۆزرێتەوە کە تاوانەکەی دەرهەق کراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button