پارتی هەنگاوەکانی بەدەستهێنانی سەرۆککۆماری دەستپێکردوە

لڤین:

نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموكراتى كوردستان لەبەغدا، پارتی هەنگاو دەنێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار لە حکومەتی داهاتوو و   لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لێکتێگەیشتن هەیە لەوباریەوە.

بەنگین ڕێکانی کە وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوەى عێراق بوو، هەروەها نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا،ڕایگەیاند،” سەرۆککۆماری داهاتوو سیاسییەک دەبێت لە نەوەی یەکەم”.

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاشکرای کرد،”لەئێستادا نیەت و ئیرادە ئەوەیە کە پۆستی سەرۆککۆمار بۆ پارتی دەبێت، سەرکردایەتی پارتی بڕیاری داوە کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشکەش بکات بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button